کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ڕاگیرانی دوو هاووڵاتیی له‌ زیندانی ئیتلاعاتی سپای سنه‌

درێژه‌ی ڕاگیرانی دوو هاووڵاتیی له‌ زیندانی ئیتلاعاتی سپای سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگی گوڵان له‌ شاری بانە هه‌روا لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای سنە ڕاگیراون و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لێ زەوت كراوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ” محەممەد کەریمی و یووسف ئەحمەدی” کە سەرەتای مانگی گوڵانی ئەمساڵ وێڕای چەند کەسی دیکەی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوه‌ دەستبەسەر کرابوون، پاش چوار مانگ هێشتا لە گرتووخانه‌ی “شارام فەڕی” شاری سنە ڕاگیراون. شایانی باسیه‌، ئەو دوو هاووڵاتییە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لی زەوت کراوە، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “محەممەد کەریمی” ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی گوڵان لەگەڵ دوو برای دیکەی بە ناوەکانی “کەریم و بارزان كه‌ریمی” و هەروەها باوکی بە ناو ساڵح کەریمی دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه‌، سێ ئەندامی دیکەی ئەو بنەماڵەیە ئازاد کراون. هەروەها، یووسف ئەحمەدی تەمەن ٣٥ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵان لەکاتێکدا كه‌ بە گوللەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار ببوو، دەستبەسەر کراوە.