سه شنبه – ۴ تیر – ۱۳۹۸ , 25 – 06 – 2019
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی ٥٤ ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، گوشار بۆ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌و ڕۆژه درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئانیشا ئه‌سه‌دوڵڵاهی” دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له ڕۆژی جیهانی كرێكاردا، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٣٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا به‌ڵام له ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان له كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرایه‌وه و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین ڕاگوێزرا. هاوكات ٣ كه‌سی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار به ناوه‌كانی ” عاتفه ڕه‌نگریز، نێدا ناجی و مه‌رزیه ئه‌میری” سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی یه‌ك مانگ له لێپرسینه‌وه‌یان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. شایانی باسه ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار نزیك به ٥٠ كه‌سن كه زۆربه‌یان به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد كراون به‌ڵام بانگێهێشت كردنیان بۆ دادگا و گوشار خسته‌نه‌سه‌ریان له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ڕژیمه‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.