
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران ڕایگه‌یاند، ژمارەى توشبووان بە ویرووسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووه‌ته زیاتر له ٩ هه‌زار کەس و ژمارەى ئەو کەسانەی کە بەهۆى ئه‌م ویرووسهوه گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٥٤ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی پێوه‌نده گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ده‌رمان و ئاموزش پزیشكی ڕژیم ڕاگەیاند، لەماوەى ٢٤ کاتژمێردا ٩٥٨ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە بۆ زیاتر له ٩ هه‌زار كه‌س بەرزبووه‌ته‌وه. ئه‌وه له حالێكدایه كه به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆ له نه‌خۆشخانه‌كان تائێستا زیاتر له هه‌زار و ٢٥٠ كه‌س به هۆی ئه‌م ویروسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
