
به پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران، ژمارەى توشبووان بە ویرووسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووه‌ته ٨ هه‌زار و ٤٢ کەس و ژمارەى ئەو کەسانەی کە بەهۆى ئه‌م ویرووسهوه گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٩١ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه، سه‌رۆكی ناوه‌ندی پێوه‌نده گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ده‌رمان و ئاموزش پزیشكی ڕژیم ڕاگەیاند، لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٨٨١ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە بۆ ٨ هه‌زار و ٤٢ كه‌س بەرزبووه‌ته‌وه. هاوكات ڕایگه‌یاندووه كه تائێستا ٢٩١ كەس بەهۆی ئه‌م ویرووسهوه گیانیان لەدەستداوە. به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، زیاتر له هه‌زار كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه.
