به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و چالاكانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز له چندین شوێن به بوونه‌ی ١١ی خه‌رمانان ساڵڕوژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ده‌ستیان داوه‌ته چالاكی ته‌بلیغی.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌ره‌تا ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له دوو به‌شی جیاجیا و هاوكات به هه‌ڵكردنی ئاگرێكی گه‌وره به به‌رزییه‌كانی ئاوایی “كانی نیاز” و ڕێگای سالح ئاوا، ئه‌م ڕوژه‌یان به‌رز ڕاگرت. هه‌روه‌ها شه‌وی دووشه‌ممه، كۆمه‌ڵێكی دیكه له دۆستان و لایانگه‌رانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكتی ته‌بلیغاتی له شه‌قامه‌ی مۆعه‌لیم، چوار ڕای ئازادی، ٢٢ی به‌همه‌ن، شه‌قامی سه‌عدی، مه‌یدانی جامی، شه‌قامه‌كانی فه‌خر رازی، حافز، ڕووده‌كی، ته‌په ماڵان و كۆلانه‌كانی شه‌قامی شۆهه‌دا” ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به‌رز ڕاگرت.