به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه له شاری سنه به بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بۆ جارێكی دیكه هه‌ستان به ئه‌نجامدانی چالاكی تهبیلغی له‌ئاستی ئه‌مشاره.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێكی دیكه له دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه له‌درێژه‌ی چالاكیی ته‌بلیغیان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزب له‌ئاستی شاری سنه له مهسیرهكانی شه‌قامی فه‌ره‌ح، كارئاموزی و ١٧ی شه‌هریوه‌ر، ده‌ستیان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و پووستێری ته‌بلیغی به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه.