به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له بانه، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بۆ چه‌ندومین جاری به‌رده‌وام به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه ده‌ستیان دایه چالاكیی ته‌بلیغی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دۆستان و لایه‌نگران، ڕۆیشتوونه لای مه‌نبه‌عی ئاوی سڵێمان به‌گی بانه (قه‌برستانی بانه) و له ڕێگه‌ی هه‌ڵكردنی ئاگرێكی گه‌وره و دانانی نووسراوه به ناوه‌رۆكی “پیرۆز بێت ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه” و “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.