به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری مه‌ریوانه‌وه، له درێژه‌ی چالاكییه ته‌بلیغییه‌كان به بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به هه‌ڵكردنی ئاگر، به‌ره‌وپیری ٢٦ی ڕێبه‌ندانه‌وه چوون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باسه له‌وه ده‌كات كه دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ڕێگه‌ی هه‌ڵكردنی ئاگر له مه‌حه‌له‌ی كه‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان، ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرتووه. شایانی باسه، ئه‌م حه‌ركه‌ته، له لایه‌ن باقیی هاووڵاتییانه‌وه، كه له‌م مه‌حه‌له‌یه حزووریان بووه، پێشوازیی لێكراوه.