ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لەشەوی رابردوەوە شەڕو پێکدادان لەدەوروبەر و گوندەکانی باشوری سەرێ کانی لەنێوان ئه‌ڕته‌شی سوورییه و گروپە چەکدارکانی ژێر پشتیوانی توركییه دەستیپێکردووە و هه‌روا بەردەوامە.
بەپێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوکراوەتەوە، لە ئەنجامی شەڕەکانی شەوی دووشه‌ممه تابەرەبەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لانیكه‌م ٢٠ سەربازی ئه‌ڕته‌شی سوورییه کوژراون و ١٤ سەربازی دیکەی سوورییه‌ش بەدیلگیراون.لەلایەکی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌ڕته‌شی سوورییه و میلیشیاکانی سەر بە توركییه لە دەوروبەری سەرێ کانی، ٢٠ میلیشیای سەر بە توركییه کوژران و برینداربوون. گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکییه هێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر گوندەکانی “باب خێر، باب فەرەج، داودیە، ئوم خەیری، ئوم عەشبە، عەمریت، ئەنجل هەوا”ی سەر بە ناحیەی زەرگانی سەر بە قەزای سەرێ کانی لە سنوری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان ده‌ست پێكردووه وپێکدادانهكان هه‌روا بەردەوامە.