
ڕه‌هه‌ندی چاودێری به‌سه‌ر ئینتێرنێت ناسراو به “نێت بلاكز”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ڕاپۆرتێكی دا ڕایگه‌یاند كه پچڕانی ئینتێرنێت له سه‌رتاسه‌ری ئێران هه‌روا به‌رده‌وامه.
ئه‌م ناوه‌نده ڕاشیگه‌یاندووه كه پێوه‌ندی ئینتێرنێتی ئێران له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ٥ له‌سه‌د بۆ ٤ له‌سه‌د دابه‌زیوه. نێت بلاكز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه مافی به‌هره‌مه‌ندی له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تیی مافی هه‌ر تاكێكه و ده‌بێ پشتیوانی لێ بكرێت. له حاڵێكدا كه هێڵی ئینتێرنێت له ئێران پچڕاوه، ماڵه‌په‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕێگه‌یه‌كی بۆ به‌كارهێنانی ئینتێرنێت پێشنیار كردووه. هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بۆ بڕینی هێڵی ئینتێرنێت له ئێران سه‌ره‌ڕای پێش‌گرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌ناوخۆی وڵات، پێوه‌ندی بازه‌رگانی و كاری به ڕاده‌یه‌كی زۆر په‌ك خستووه و به‌وته‌ی كارناسان، زیانێكی زۆری ئابووری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
