ڕاپۆرته‌كانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه کڕیکارانی فەزای سەوزی مه‌نته‌قه ٤ی شارەداریی شاری سنە، چوار مانگە حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.
ناڕازییان هۆکاری نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان لە لایەن پەیمانکاری کۆمپانیای “ئۆمید جەوان” ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گۆڕانی باروودۆخی وەرگرتنیان له لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیایه و بەڵێننامەی یەکساڵە. شایانی باسه، کرێکارانی ناڕازی ئەم هەوڵەیان مەحکووم کردووه و خوازیاری پێراگەیشتن به ویست و داخوازییه‌كانیان بوون. ده‌شڵێن: بە هۆی دابەزینی نرخی تمه‌ن له ئێران شایەتی گران بوونی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی پێداویستییه‌كانی سه‌ره‌تایی ژیانین.