له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، دانیشتووانی شاره‌كانی “پاوه” و “بۆكان” به چاندنی “ده‌نكی” دار به‌ڕوو جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه و ڕایانگه‌یاند: پاراستنی ژینگه ئه‌ركی هه‌مووانه.
به پیی ئه‌و وێنه و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ده‌یان كه‌س له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌شدارییان كردووه. هاووڵاتییان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له هەڵمەتی چاندنی بەڕوو و گوێژ بۆ پەرەسەندنی دارستان لە شاخەکانی “میرقاز” و “شێربەگ”ی سه‌ر به ئاواییی “کانییەڕەش”ی بۆکان به‌شدارییان كرد. له‌و چالاكییه دانیشتووانی گوندی “كانی ڕه‌ش” سپاسی ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوانیان كرد كه ده‌نكی به‌ڕووی بۆ هه‌نارده كردبوون.
