به وته به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی هێرشی تاڵه‌بان بۆسه‌ر ناوچه‌ی “وازی خوا” له ویلایه‌تی په‌كتیكا، لاینكه‌م ٦٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشی هێزه‌كانی تاڵه‌بان بۆسه‌ر ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته، سه‌ره‌ڕای وتووێژی “ئاشتی”ی ئه‌فغانستان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. شایانی باسه یه‌ك ڕۆژ پێشتریش له ویلایه‌تی ئهروزگان، به‌هۆی هێرشێكی تاڵه‌بانه‌وه ٢٨ كه‌سی دیكه كوژرابوون.
