کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

درێژه‌ی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا2

درێژه‌ی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا2

فەرماندەیەکى هەسەدە رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سپاى تورکییه‌ و گرووپە توندڕەوەکان هێرشیان کردوەتە سەر رۆژهەڵاتى شاری سەرێ کانى.

سەربارى واژۆ کردنى دو رێککەوتن لەگەڵ ئه‌مریکا و روسییه‌، سپاى تورکییه‌ و چەکدارانى سەر بەو وڵاتە بەردەوامن لە هێرشى سەربازیى بۆ سەر رۆژهەڵاتی سەرێ کانى. “مەسعود سحۆ”، نوێنەری کانتۆنەکانى رۆژئاوا لەهەرێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند كه هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی‌ تورکییه‌ لە رۆژهەڵاتی سەرێ کانی دەسوڕێتەوە و به‌نیازن مه‌ودای ناوچەی ئارام فراوان بکه‌نه‌وه‌ و تەجاوزی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا و سورییه‌ بکه‌ن. ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژى رابردودا هەسەدە پابەندى ئەو ئاگربەست و رێککەوتنانە بووه‌ كه‌ لەلایەن ئەمریکا و روسییه‌وە له‌گه‌ڵ توركییه‌ كراون، بەڵام فەرماندەکانى هەسەدە جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دەکەنەوە کە تورکییه‌ خۆى پابەند به‌ ئاگربه‌ست نابینێت ، و هه‌روه‌ها مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتى هەسەدە لە یەکەم تویتیدا رایگەیاندووه‌ كه‌ تورکییه‌ بەردەوامە لە پێشێلکاری ئاگربەست و هێرش بۆ سەر رۆژهەڵاتى سەرێ کانى.