دوای تێپەڕینی ١١ ڕۆژ بەسەر هێرشەکانی تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوا تا ئێستاش سهرهڕای زهختی نێودەوڵەتیەکان و ڕێککەوتنەکەی ئەمریکاش لەگەڵ ئەو وڵاتە نەیتوانیوە بەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا بگرێت.
هەرچەندە شەوی هەینی ڕابردوو ئامریکا و تورکیاه ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەڵام تورکییه تا ئێستا پابەند نەبووە بە ئاگربەستەکەوە و لە ١١ههمین ڕۆژی پهلاماری هێرشی سەختی لە سەرێکانی درێژه پێ داوه. هەسەدە ڕایگەیاند: سپاى تورکییه بەردەوامە لە بۆردوومانکردنى ناوەندى شارەکە. کینۆ گبرائیل وتەبێژى هەسەدە ڕایگەیاند، بەهۆى بۆردوومانەکانەوە لەپاش ڕاگەیاندنى ئاگربەست ،١٣ هاوڵاتى مەدەنى و پێنج شەڕڤانى هەسەدە لە سەرێکانى گیانیان لهدهستداوه. هاوکات هێزەكانى سوريهى ديموكرات، داواى ناردنى چاودێرانى نێودەوڵەتیی بۆ چاودێرى کردنى دۆخى باکورى سورییه و پاراستنى ئاگر بەستیان کردووه. هەروەها هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، تورکییه و گروپەکانى سەر بە ئەنقەرە ڕێگە بە دەرچوونى بریندارانى سەرێکانى بۆ نەخۆشخانەکانى دەرەوەى شارەکە نادەن.