کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشی توركییه‌ بۆسه‌ر خۆبه‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕۆژئاوا

درێژه‌ی هێرشی توركییه‌ بۆسه‌ر خۆ

درێژه‌ی هێرشی توركییه‌ بۆسه‌ر خۆ

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای تورکییه‌ دەستی بە تۆپبارانکردنی ناوچەی “گرێ سپی” کردەوە و زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی بە چەک و تەقەمەنییەوە لە ناوچەی “کانیا خەزالان” چوونە نێو گرێ سپی لە دیوی رۆژئاوا.

لە سەرلەبەیانی پێنجشه‌ممه‌ هیچ هێرشێک بۆ سەر گرێ سپی ئەنجام نەدرابوو، بەڵام لە کاتژمێر ١١ بەدواوە تورکییه‌ دەستی بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی گرێ سپی کردەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ١٤ هەزار سەربازی سپای ئازادی سوورییه‌ کە لە چوارچێوەی لیوایەکدان بەناوی سپای نیشتمانیی سوورییه‌، بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنی به‌ ناو “کانیی ئاشتی” بۆ سەر رۆژئاوا ئه‌م هێزه‌ كه‌ ڵه‌گه‌ڵ هێزه‌ ئیسلامی و جه‌هادی تێكه‌ڵاون لە هەردوو قۆڵی گرێ سپی و سەرێ کانی جێگیرکراون.