ده‌وڵه‌تی توركییه ڕۆژی چوارشه‌ممه باسی له جێگیر كردنی كۆماندۆكانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپڕاسیۆنی زه‌وینی له‌ژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” كرد.
ده‌وڵه‌تی ئانكاڕا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه باسی له به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپڕاسیۆنێك له‌دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو له باكووری عێراق كرد. ده‌وڵه‌تی توركییه هه‌روه‌ها داوای له كاربه‌ده‌ستانی عێراق كرد كه هه‌رچی زووتر كۆتایی به حوزووری هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌م وڵاته بێنێ. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له هێرشی هاوبه‌شی ئێران و توركییه بۆ سه‌ر پێگه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی حاجی عومران ده‌كه‌ن.