کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانی كۆماری ئیسلامیی له‌ سوورییه‌

ادامه حملات اسراییل به مواضع ایران در سوریه1

ادامه حملات اسراییل به مواضع ایران در سوریه1

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەدا كه‌ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ناوه‌ندی سوورییه‌، لانیكه‌م ٩ كه‌س له‌ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی كوژراون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.

بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە فرانس پرێسی وتووه‌: هێرشە ئاسمانییەکان کارگەکانی بەرگری و ناوەندێکی توێژینەوەی دروستکردنی موشەکی كورت مەودایان لە ناوچەی مسیاف لە حەمای ڕۆژئاوا کردووه‌تە ئامانج. ئاماژەی بەوەشداوه‌ كه‌ ئەو ناوچەیە کراوەتە ئامانج لەژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ دا بووه‌. جێگه‌ی ئاماژەیە، ئەمە یەکەم جار نییە ئیسڕائیل ناوچه‌ی مسیاف ده‌كاته‌ ئامانج. شایانی باسه‌، ده‌مێشق چەند جارێک ئیسڕائیلی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی بۆردومانکردنی ئێرانییەکان و چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی لە ناوچەکەدا.