به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان لانیكه‌م چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا حه‌قده‌ستی مانگی پووشپه‌ڕ و هه‌روه‌ها بڕی یك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ته‌مه‌ن له مانگی گه‌لاوێژ وه‌ك پێشوه‌خته خراوه‌ته حیسابه‌كانیانه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا به پێی هه‌ژماركردنی مانگی به‌فرانبار و ڕێبه‌ندان، هێشتا بڕی چوار مانگ له حه‌قده‌سته‌كانی په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: جگه له‌مانه، زێده‌كاری و جێژنانه‌ی ساڵه‌كانی ٩٦ و ٩٧یان هه‌تا ئێستا پێنه‌دراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان، ئۆستانداری سنه به‌ڵێنی دابوو كه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان به زوویی په‌رداخت بكرێ.