كرێكارانی شاره‌داری سیسه‌خت، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، له‌وانه په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌و شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری سیسه‌خت ماوه‌ی ١١ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه هه‌روه‌ها ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی باروودۆخی ژیانیان له ئاستێكی زۆر خراپ دایه و دوایین حه‌قده‌ستێك كه وه‌ریان گرتووه، حقووقی مانگی گه‌لاوێژی پار بووه. شایانی باسه كه شاره‌داری و شۆرای شاری سیسه‌خت پێشتر بڕیاری په‌رداختی داخوازییه‌كانی كرێكارانیان له ڕێگه‌ی وامه‌وه دابوو، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.