ده‌یان كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی كه‌ره‌ج، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوی هاویاری شاره‌دارییه‌كانی ئۆستانی ئه‌لبۆرز، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری په‌رداختی حقووقه دواخراوه‌كانیان، وه‌لانانی بڕیاری ڕاسپاردنی به‌شی قه‌لب به به‌شی خسووسی، ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی خانه‌نشینكراوان هه‌روه‌ها بیمه‌ی ته‌كمیلی كارمه‌ندان بوون. جێی ئاماژه‌یه كه به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕۆژی ڕابردووش هه‌ر له‌م شوێنه ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه.