
پاش ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین به‌رامبه‌ر به ئایین نامه‌ی پێشنیار كراوی ده‌زگای قه‌زایی سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه یاسای ناوه‌ندی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری، ١٨٠ قازیی پێشووی دادگوسته‌ری له ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، خوازیاری پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری و ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی داڕشتن و په‌سندكرانی ئایین نامه‌كه بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م نامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه ئاماده‌كردنی پێش نووسی ئایین نامه‌ی مادده‌ی ٢٢ی گه‌ڵاڵه یاسای سه‌ربه‌خۆیی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له لایه‌ن جێگری ده‌زگای قه‌زاییه‌وه، ده‌بێته هۆی پێشێل كرانی قه‌دیمی ترین ناوه‌ندی مه‌ده‌نی له ئێران. كه‌سانێك كه ئه‌م نامه‌یان واژۆ كردووه، په‌سندكرانی وه‌ها ئایین نامه‌یه‌ك له‌دژی مادده‌ی ٢٢ی یاسای سه‌ربه‌خۆیی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری ده‌زانن كه ساڵی ١٣٣٣ په‌سند كراوه. شایانی باسه پێشتریش پتر له ١٢ هه‌زار پارێزه‌ر له ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی، ناڕه‌زایه‌تیه‌كی هاوشێوه‌یان ده‌ربڕیبوو.
