ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له وه‌رنه‌گیراوانی تاقی كردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئامووزشیارانی “نیهزه‌تی سه‌وادئامووزی” بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر بینای مه‌جلیسی ڕژیم له شاری تاران كۆبوونه‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به شه‌ویش له‌به‌ر بینای مه‌جلیس ده‌مێننه‌وه و ئه‌مڕۆ به‌یانیش به هه‌ڵاتی خۆر به‌رده‌وام بوون له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین. شایانی باسه ئه‌و مۆعه‌لیمانه خوازیاری به‌دواداچوون بۆ دۆخی كاری و نه‌مانی نابه‌رابه‌ری له وه‌رگرتنی حقووقه‌كانیان به نیسبه‌ت مۆعه‌لیمانی دیكه بوون .