ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، سه‌دان په‌نابه‌ر له دوورگه‌ی “لسبوس”ی وڵاتی یونان، به‌رانبه‌ر به ناڵه‌باری گوزرانی ژیانیان و پێڕاگه‌نه‌یشتن به دۆسییه‌ی په‌نابه‌رییه‌تان بۆ چه‌ندمین جار له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌دا، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی موریا و كاراتپه له لێسبووس خوازیاری ڕاگوێزرانیان بۆ خاكی یونان بوون. شایانی باسه هێزه‌كانی دژه شوڕش، به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمیسك ڕێژ و باتومیان به‌كارهێناوه.