كۆمه‌ڵێك له مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئیزه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و سه‌ختی كاره‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی خوزستانی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ئاست وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا جگه له مانه، په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان له لایه‌ن خۆیانه‌وه بارودۆخی ژیانیانی زیاتر له جاران سه‌ختتر كردووه.