به هه‌زاران كه‌س له مۆعه‌لیمانی ئۆرۆن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له مۆعه‌لیمان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكای مۆعه‌لیمان، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاره‌كه، سه‌ندیكای مۆعه‌لیمانی ده‌وڵه‌تی خوازیاری زیادكردنی ٥٠ له‌سه‌دی حقووق و ١٠٠ له‌سه‌دی حه‌قی بیمه‌ی مۆعه‌لیمان ببوو. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ئۆرۆدن له‌گه‌ڵ خواستی زیادكردنی حقووقی مۆعه‌لیمان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بوو، به‌ڵام به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ئه‌م به‌ڵێنه‌ی نه‌بردبووه سه‌ر. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و له ئه‌نجامی درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمان، پۆلیس سه‌رجه‌م لقی سه‌ندیكاكانی له سه‌رتاسه‌ری ئۆردۆن پلۆمپ كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌ندیكای مۆعه‌لیمانی ئۆرۆدن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له ئه‌نجام دانی هه‌ر جۆره چالاكییه بێبه‌ری كراوه و ١٣ ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی شوڕای ئه‌م سه‌ندیكایه‌ش ده‌ستبه‌سه كراون. شایانی باسه، خواستی زیادكردنی حقووق و بردنه‌سه‌ری حه‌قی بیمه‌ی مۆعه‌لیمان هه‌روا ماوه‌ته‌وه و مۆعه‌لیمانیش ماوه‌ی چه‌ند حه‌فه‌یه له ناڕه‌زایه‌تیی به‌م بارودۆخه، خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.