مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی یاسووج ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی گه‌ڵارێزان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفیان له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم له‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، زۆربه‌ی مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئۆستان له ساڵی ٨٢ تا ٨٥وه به بێ هیچ كۆدێكی پێرسۆنێلی، بیمه و هه‌روه‌ها نه‌بوونی پشتیوانی له لایه‌ن ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه، درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن. ده‌شڵێن: له زۆربه‌ی ئۆستانه‌كان مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی له ئاموزش و په‌روه‌رش دامه‌زراون، به‌ڵام له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د به بیانووی نه‌بوونی كۆد، هیچ پشتیوانییكهیان لێ ناكرێ.