كۆمه‌ڵێك له موڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زاییه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له به‌رامبه‌ر ئاموزش و په‌روه‌رش و فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، گرینگ‌ترین خواستی موڕه‌بیانی ناڕازیی سه‌ره‌ڕای گۆڕینی بارودۆخی كاریان، دامه‌زران له ئاموزش و په‌روه‌رش، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان و زیادكردنی ڕێژه‌ی حقووقه‌كانیانه. ده‌شڵێن: ساڵانه بڕی زیاتر له ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌ك حه‌قی بیمه له گیرفانیان په‌رداخت ده‌كه‌ن. شایانی باسه، له ئێستادا نزیكه‌ی ٧ هه‌زار موڕه‌بی پێش ده‌بستانی له مه‌دره‌سه‌كانی ده‌وڵه‌تی خوزستان كار ده‌كه‌ن.