به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ماڵبه‌تاڵانچووانی دامه‌زاراوه‌ی كاسپییه‌ن له تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر دادستانی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان بوون. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئه‌مه چندهمین جاره كه ماڵبه‌تاڵانچووانی كاسپییه‌ن له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌ئاست بیلاته‌كلیفیان ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له لایه‌ن زهرهمهندانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه كه سه‌رمایه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.