سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تیی ناوه‌ندی ده‌رمان و بێهداشتی ئێران، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌و ژماره‌یه له كارمه‌ندان كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان كردووه، خوازیاری په‌رداختی “حه‌قووقی تایبه‌تی په‌ره‌ستاران” به كارمه‌ندانی شیركه‌تیی بوون. ناڕازییان وێڕای ئاماژه به ئاماده بوونیان له قۆناغی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ده‌رمانی به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندن، خوازیاری بایخ دانی زیاتری وه‌زاره‌تی بێهداشت به بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان بوون. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشتیش به‌شداریان كردووه و ئاماژه‌یان به په‌ره‌سه‌ندنی كۆرۆنا و ناله‌بار بوونی دۆخی خۆیان و هاوكاره‌كانیان كردووه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی زیاتر به بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان بوون.