کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كه‌شاوه‌رزانی هێند

دومین روز از اعتراضات کشاورزان در هند2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، به‌ هه‌زاران كه‌شاورزی هێندی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی شاری دێهلی نه‌و و ده‌ورووبه‌ری ئه‌مشاره‌، له‌ئاست یاسای نوێی ئه‌م وڵاته‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كه‌شاوه‌رزان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازییان ده‌ڵێن: ئه‌م یاسایه‌ ڕێگه‌ به‌ شیركه‌ته‌ خسووسییه‌كان ده‌دات كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی كه‌شاوه‌رزان به‌ نرخێكی كه‌متر بكڕن. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ ناڕازییان گازی فرمێسكڕێژ و ماشینی ئاوپاشیان به‌كارهێناوه‌. هاوكات گرته‌ ویدیۆیه‌ بڵاوكاروه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ سه‌ختی برینداربوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا كاتێك كه‌ خواسته‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرێت ناچنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان.