کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ شاره‌كانی ئێران

ادامه اعتراضات کارگران راه آهن در شهرهای مختلف1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌لێك له‌ كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران، له‌وانه‌ “ئازه‌ربایجان، سه‌ڵماس، وه‌رامین، لۆرێستان، سه‌ره‌خس و زاگرۆس” بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌. كرێكارانی ناڕه‌زایی كه‌ لانیكه‌م دوو مانگ و نیو حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها چه‌ند سال سه‌نه‌واتی دواخراویان هه‌یه‌ ده‌ڵێن: هۆكاری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌می و گوێ نه‌دانی كارفه‌رما و به‌رپرسانی ڕێگای ئاسن له‌ به‌رامبه‌ر داخوازیی كرێكاران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی و په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان.