به سه‌دان كرێكاری كارخانه‌ی ڕستن و چنینی برووجێرد ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان به‌دوای ته‌عتیل كرانی ئه‌م كارخانه‌یه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له‌سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا ده‌رگای كارخانه‌كان به‌سه‌ریاندا به‌ستراوه و سه‌رجه‌میان بێكار كراون. ناڕازییان هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسان به بارودۆخیان ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌م بارودۆخه له‌حاڵێكدایه كه چه‌ند سه‌د كه‌س له كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه هه‌ركامیان حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه و هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداشی كۆتایی كاریان پێ نه‌دراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، حقی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه.