
سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی كۆتایی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان، به‌ڵام ئه‌م كرێكارانه هه‌روا له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد له به‌رامبه‌ر ئه‌م پێترۆشیمییه له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری ماه‌شه‌هر، درێژه‌یان داوه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌وه‌یكه ئه‌م ناوه‌نده پێترۆشیمییه داهاتی باشی هه‌یه، به‌ڵام كرێكاره‌كانی له‌م داهاته بێ به‌شن، هه‌ر بۆیه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كرێكارانی به‌شی نۆژنكردنه‌وه‌ی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند كه ژماره‌یان ٨٠٠ كه‌س ده‌بێ، له‌ئاست شێوازی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی چه‌ندین قێست له وامه‌كانیان ناڕازین و له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
