ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پێتروشیمی فارابی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه به مانگرتن و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته و به وتنی چه‌ندین دروشم له ئاست به كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، لابردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دره‌كردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كار و درێژه به كۆبوونه‌وه ده‌ده‌ن.