كرێكارانی په‌یمانی دامه‌زراوه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی لۆرستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له حه‌جمییه‌وه بۆ قه‌راردادی بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا و به سه‌رنج دان به‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا، هیچ حه‌قدستێكیان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و بۆ تازه كردنه‌وه ده‌فته‌رچه بیمه‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانیان نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریانه و خوازیاری سه‌رنج دانی به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌م ته‌وه‌ره بوون.