کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانی مۆخابه‌راتی ته‌ورێز

تداوم اعتراض کارگران پیمانکاری مخابرات تبریز

كرێكارانی یه‌كێك له‌ شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی مۆخابه‌راتی ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان، بۆ چه‌نده‌مین جار ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م شیركه‌ته‌ بوون. به‌ پێی ماده‌ی ٤٨ی یاسای كار، ئه‌و كارگایانه‌ی كه‌ یاسای كار ده‌یانگرێته‌وه‌، ده‌بێ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌ سیستمی كاری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن. شایانی باسه‌، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ده‌بوایه‌ له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێنایه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌.