کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داریی ئه‌هواز

اعتراضات دامنه دار کارگران پیمانی شهرداری اهواز

كۆمه‌ڵێك له‌كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داریی ئه‌هواز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كار و گوزه‌رانیان، له‌ به‌رامبه‌ر شوڕای شاری ئه‌هواز ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی، خوازیاری په‌رداختی بڕی ٥ تا ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌، شاره‌درایی ئه‌هواز بڕی دوو مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیانی په‌رداخت كردبوو و به‌ڵێنی دابوو كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، سه‌رجه‌م حقووقه‌كانیان په‌رداخت بكرێت. به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ به‌سه‌ر به‌ڵێنی شاره‌دار، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌ ئاڕاسته‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه‌.