كرێكارانی په‌یمانی چاككردنه‌وه، كه‌ل و په‌ل و ماشین ئاڵاتی پێتروشیمی مارون، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز بۆ چه‌ندمین جار كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان بوون.
ئه‌م كرێكارانه كه تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریان په‌رداخت نه‌كراوه و سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه، له سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز و پتروشیمییه‌كان، زۆربه‌ی كاره‌كان به په‌یمانكاره‌كان سپێدراون و كرێكاران ناتوانن داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین جار كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ كاربه‌ده‌ستێك وڵامده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.