كرێكارانی په‌یمانكاریی شیركه‌تی میللیی حهفاریی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ ده‌ستییان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤ مانگ له ساڵی نوێ، هه‌تا ئێستا ئه‌م شیركه‌ته گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ شیركه‌تی بیمه بۆ به‌ركه‌وتنی بیمه‌ی تهكمیلیی كرێكاران نه‌بووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه به‌هۆی گرانی ده‌وا و ده‌رمان و باروودۆخی ناله‌باری ئابووری سه‌ره‌ڕای بیمه‌ی “پایه” پێویستییان به بیمه‌ی “ته‌كمیلی”یه تا توانای كه‌ڵك وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كانیان هه‌بێت.