کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئاوی جاسك

ادامه اعتراضات کارگران تصفیه خانه آب جاسک 3

ادامه اعتراضات کارگران تصفیه خانه آب جاسک 3

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئاوی جاسك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌به‌رامبه‌ر شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئیداره‌ی كاری شارستانی جاسك، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئاوی جاسك له‌ ئۆستانی هۆرمۆزگان سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه‌: ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌یگیری دواخرانی بڕی ٥ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ٢ ساڵ له‌ سه‌نه‌واته‌كانیان به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه‌ هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ نییه‌.