کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ده‌یه‌می عه‌سه‌لویه‌له‌

اعتراضات دامنه دار کارگران پالایشگاه دهم عسلویه 1

اعتراضات دامنه دار کارگران پالایشگاه دهم عسلویه 1

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ده‌یه‌می عه‌سه‌لویه له‌ئاست شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كرێكارانی به‌شه‌كانی نۆێژنكردنه‌وه‌ و ڕاگرتنی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌شه‌كانی نوێژنكردنه‌وه‌ و ڕاگرتنی پاڵاوگه‌ی ده‌یه‌می عه‌سه‌لویه‌ هه‌روه‌ك باقی پاڵاوگاكانی پارسی جنووبی، سپێردراوه‌ به‌ شیركه‌تێكی په‌یمانكاری. ده‌شڵێن: له‌سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو ئه‌م شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌ گۆڕا و شیركه‌تێكی دیكه‌ پڕۆژه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ و زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكار ناچاربوون كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته‌ نوێیه‌ قه‌رارداد ببه‌ستن. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، خوازیاری پێكهێنانی بارودۆخێكی گونجاوی كاری به‌ پێی یاسا و ڕه‌واڵی كار له‌ عه‌سه‌لویه‌ن.