کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی وزه‌خانه‌ی “ڕامین”ی ئه‌هواز

واگذاری نیروگاه رامین اهواز به بخش خصوصی و ادامه اعتراضات کارگران1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناڕه‌زاه‌یتیی كرێكارانی وزه‌خانه‌ی “ڕامین”ی ئه‌هواز له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و گوزه‌رانیان به‌دوای سپاردنی ٤٩ له‌سه‌دی ئه‌م وزه‌خانه‌یه‌ به‌ به‌شی خسووسی، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.

كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر سه‌هامی ئه‌م وزه‌خانه‌یه‌ بفرۆشترێت، ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌بێ سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ڕه‌سمی كه‌ ده‌بێته‌ ٦٥ له‌سه‌دی زیادكردنی حقووقه‌كان و حه‌قی خانووبه‌ره‌ په‌رداخت بكات. ده‌شڵێن: ژماریه‌ه‌كی زۆریان كرێكاری په‌یمانین و ده‌وترێ كه‌ به‌دوای فڕۆشتنی سه‌هامی ئه‌م وزه‌خانه‌یه‌، سه‌رجه‌م كرێكارانی په‌یمانی له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن.