كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، بۆ ١٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ژێر پردی به‌ختیاری ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، دیاری كردنی بارودۆخی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت و خستنه‌وه‌گڕی سه‌رله‌نوێی كارخانهن. شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌رپرسانی شیركه‌ت به ئاماده بوون له ناو كرێكاران و دانی واده و به‌ڵێن، داوایان له كرێكارانی ناڕازیی كردووه كه كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان بێنن، به‌ڵام كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه تاكاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.