كرێكارانی شیركه‌تی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به ڕێپێوان له ئاستی شار و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته و هه‌روه‌ها له‌ژێر پردنی “به‌ختیاری”، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان و به‌ڵێنی درۆینه‌ی به‌رپرسان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س ده‌بێ، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین كرانی ئه‌منییه‌تی شوغڵیانن. ده‌شڵێن: به‌دوای چه‌ندین مانگ به لارێدابردنی بیروڕای گشتی سه‌باره‌ت به سپاردنی هێپكۆ به شیركه‌تی “ئێمیدۆر”، ٥٥ له‌سه‌دی سه‌هامی ئه‌م كارخانه‌یه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی سپێردراوه.