ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵێك له‌و كرێكارانه‌ی كه له به‌شێكی دیكه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، بۆجارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی شوغڵییان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاربوون. ده‌شڵێن: له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به بیانووی جۆراوجۆر، پێشیان پێ گیراوه كه بچنه‌وه سه‌ر كار و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه.