ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كه‌شاوه‌رزی كێشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په وێڕای ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه، درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا.
ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم، له‌ئاست وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان له‌وانه، په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “یه‌كگرن یه‌كگرن” وێڕای نیشاندانی توڕه‌یی خۆیان، له‌ئاست پێكهێنانی دووبهرهكایهتیی له ناو ریزی كرێكاران، خوازیاری یه‌كگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌مه‌به‌ستی وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له ١١ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی و سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی ده‌وڵه‌تی له‌ژێر چاودێری نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و هه‌روه‌ها درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیانن.