كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له پشتیوانی له هاوكاره‌كانیان و چالاكانی كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: چالاكانی كرێكارای هه‌فت ته‌په له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌وه خراونه‌ته ژێر گوشاره‌وه و ئه‌م كۆبوونهوهانه بۆ پشتیوانی له‌م كرێكارانه ئه‌نجام دراوه. كرێكارانی ناڕازیی له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه، ئه‌زیه‌ت و ئازار و سووكایه‌تی كردن به كرێكارانیان مه‌حكووم كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌م هه‌وڵه دژه كرێكارییانه بوون.