سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی گوزه‌رانیان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری، له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له كاتی سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌ستی كرێكاران به ئه‌تخیره‌وه په‌رداخت كراوه، ئه‌منییه‌تی شوغڵیشیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و كارفه‌رما به بیانووی جۆراوجۆر، كرێكاره‌كان له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كات. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانمان نه‌گه‌ین، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرین. له‌م پێوه‌نده‌دا، “ئیسماعیل به‌خشی” له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك ڕوو له كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایگه‌یاندووه: “هه‌موو كرێكاران به‌شداری بكه‌ن و یه‌كگرتوو بن، ڕێگای ڕزگاری و سه‌ركه‌وتن له یه‌كگرتوویی دایه”. له ڕاستی دا له ئێستادا، هیچ ڕێگا چاره‌یه‌كمان نییه جگه له یه‌كگرتوویی.