ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی مێترۆی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان له ئه‌هواز كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، كه چه‌ند مانگ به‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی شوڕای دابین كردنی ئۆستانی سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی مێترۆ له لایه‌ن شیركه‌تی كه‌یسۆن تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: ئێمه خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانمانین و له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دان به خواسته‌كانیان، له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.